ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە ھەولێر ڕەتی کردەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ساختەکاری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا کرابێت و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش لە ھەولێر دەڵێت، پێویستە ھەندێک لایەن لەجیاتی ناشیرینکردنی پرۆسەکە بە شکستی خۆیاندا بچنەوە.

ساڵح ھەرکی، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: “ژمارەیەکی زۆری ئامێری دەنگدان لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگداندا نەکەوتنە کار، ئەوەش کێشەیەکی تەکنیکیی گەورە بوو، ھیوادارین لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دووبارە نەبێتەوە، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ھاتنە ڕێگەی دەنگدەران بەھۆی کێشەی ھونەری و تەکنیکیی کۆمسیۆن، ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە ھەولێر تێبینییەکی ئەوتۆمان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سنووری پارێزگاری ھەولێر نییە، چونکە پێمان وایە ھەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوە چووە، ھیوادارین لایەنەکانی دیکەش بە ھەمان واقعبینییەوە سەیری پڕۆسەکە بکەن و ھەموومان ھەوڵ بدەین، جوانییەکی دیکە ببەخشین بە پڕۆسەکە، لەبەر ئەوەی سەرکەوتنێکە بۆ گەلی کوردستان.”

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر گوتیشی: “مخابن لە ھەرێمی کوردستان بووەتە نەریت، ئەو لایەنانەی سەر ناکەون، یان دەنگی پێویست بەدەست ناھێنن، لەجیاتی ئەوەی پێداچوونەوە بە خاڵە لاوازەکانیاندا بکەن، ھەموو خەتاکە دەخەنە سەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن، ئێمە لەپێناو جوانکردنی خۆمان پڕۆسەی ھەڵبژاردن ناشیرین ناکەین.”

ساڵح ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: “بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا نەکراوە، چاودێرانی ناوخۆ و بیانییش شاھێدی بەڕێوەچوونی پاکی پڕۆسەکەن، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی پڕۆسەکە ناشیرین نەکرێت، ھەندێ لایەن بۆ ئەوەی شکستی خۆیان بشارنەوە، دەیانەوێت پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەکەدار بکەن، ھەندێ لایەن پێشتر لەگەڵ پارتی لیستیان ھەبووە و دەزانن پارتی شارەزایە لە تاکتیکی ھەڵبژاردن و ھەڵبژاردن لە جیھان بووەتە زانست و بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن پێویستی بە شارەزایییە.”

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…