كاروان محەمەد سینۆ
ئەم جارەش وەكو هەمووجارێك… پارتی – پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی خەڵكی بەشەڕەف و نیشتمان پەروەری كوردستان، پارتی رێبازی بارزانی، پارتی شەهیدانی كوردستان، پارتی ئەندام و كادیری بە دسپلین و گوێڕایەڵ و رێكخراو، پارتی پارێزەر و قەڵغان و سوپەری خاكی كوردستان و قەروارەی هەرێمی كورستان… ئەمجارەش پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 سەركەوتنێكی مەزنی بەدەست هێنا و بووە پێشڕەوی گەل و وڵات.بەم بۆنیەوە پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و تەواوی ئەندام و كادیرانی پارتی و گشت خەڵكی كوردستان دەكەین كە ئەم بردنەوە و بەهێزەی پارتی لە بەغدا، بەهێزی تەواوی خەڵكی كوردستانە لە عێراقدا. هەروەها پیرۆزبایی تایبەتیش دەكەین لە خوشك و برایانی خۆڕاگر و خاوەن بیروباوەڕ لە كەركووكی دڵی كوردستان و شنگالی بریندار و دەشتی نەینەوای داگیركراو و سەرجەم خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سوپاسی ماندووبوون و دەنگدان و پاڵپشتی ئەوان دەكەین و هەموولایەك دڵنیا دەكەین كەپارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی هەموومان) لە پەرلەمانی عێراقدا بە دروشمی “كەم قسەكردن و زۆر كاركردن” و “خۆنەچەماندن” داكۆكیكار و داواكار و پارێزەری مافەرەوا و دەستوورییەكانی تەواوی خەڵكی كوردستان دەبێت، بەهەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانیەوە.

لەلایەكی دیكەوە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان، داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین كە بەڕووحێكی نیشتمان پەروەرانە دەست لەناو دەستی پارتی بنێن بۆ بونیاتنانی یەكریزی نێوماڵی كورد و هەموو یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن.

ئاشكرایە كە سەنگەرگرتن و بەربەرەكانی و پاشەقوڵەگرتن لە پارتی لە لایەن هەر كەس و لایەنێكەوە بێت، بێ هۆدەیە و لە زەرە و زیانی خودی خۆیاندایە بەرلەوەی زیان لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بدات. بۆیە واچاكە و لە بەرژەوەندی خۆیان و خەڵكی كوردستاندا دەبێت كە ئەوان بەنیەتێكی پاك و برایانە و هەڤاڵانە دەستی دۆستایەتی و یەكریزی و هەماهەنگی بۆ پارتی درێژ بكەن، چونكە سەرۆك مسعود بارزانی ڤەگەڕ و رێبەری هەموو كوردێكە و پارتی ماڵی هەمووانە و چەتر و ڕەشماڵێكی مەزنە كە دەكرێ هەموو حزب و لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكان لە سێبەریدا بحەسێنەوە و درێژە بە خەباتی كوردایەتی بدەن بۆ بەدەست هێنانی مافە زەوتكراوەكانی خەڵكی كوردستان.

بابه‌تی تر

ئەو ھۆکارانەی وات لێدەکەن رۆژانە ترێ بخۆیت

خەبات: سولین سلێمان:- ھەموومان دەزانین کە میوەی ترێ جگە لەوەی میوەیەکی خۆشە چەندەھا سوودی …