سەلام عەبدوڵڵا

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 16ی ئابی ئه‌مساڵدا ته‌مه‌نی 75 ساڵی تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا نموونه‌یه‌كی دیار و بێ وێنه‌یه‌. دیاره‌ ئه‌م حزبه‌ دێرینه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ درێژه‌یدا دووچاری چه‌ندین هه‌وراز و نشێو و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوون و پاشه‌كشه‌ش بووه‌ كه‌ دیارده‌یه‌كی ئاساییه‌ له‌ ژیانی حزبیدا به‌تایبه‌تی كه‌ حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی بێت له‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و داكۆكی له‌ مافی زه‌وتكراوی گه‌لێكی بێ پشت و په‌نا و سته‌مدیده‌ بووبێت، كه‌ ته‌نیا كه‌ره‌سه‌ی خه‌بات و به‌رده‌وامبوونی له‌ تێكۆشاندا، بیروڕای دروستی كوردانه‌ و خۆڕاگری و به‌رخودانی سەر‌ڕاستانه‌ له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌یدا و سه‌ركردایه‌تییه‌كی به ‌ئه‌زموون و ڕاستگۆی وه‌ك نه‌مر جه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی بووبێت و دۆزێكی دروستی نیشتمانی كه‌ دیموكراسی و به‌دیهێنانی مافه‌ خوراوه‌كانی گه‌له‌كه‌ی دروشمی سه‌ره‌كی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی بووبێت، ئه‌وه‌ش داینامۆ و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رده‌وامبوونه‌ له‌و ته‌مه‌نە درێژه‌یدا بووه‌.
ئه‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، دوای ساڵانێكی زۆر له‌ هێمنی و ئارامی، بێده‌نگی شڵه‌قاند و له‌ ساڵی 1961 له‌ ئه‌یلوولدا جاڕی شۆڕشی چه‌كداری به‌ دونیا گه‌یاند، چونكه‌ حكوومه‌تی نوێی عێراقیش له‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی كه‌ له‌ ده‌ستووری كاتیشدا جێی كردبۆوه‌، په‌شیمان بووەوە‌ و هێزی چه‌كدار و سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌وانه‌ی كوردستان كرد و پارتیش جڵه‌وی خه‌بات و تێكۆشان و سه‌ركردایه‌تی گرته‌ ئه‌ستۆ.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد مل بدات بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئازاری ساڵی 1970 كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌وڵه‌تی عێراق دانی به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا ناو ئه‌وه‌ش بووه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی كه‌ تا ئێستا ڕۆڵی به‌رچاوی دیاره‌.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، دوای ئه‌و گه‌له‌كۆمەکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ساڵی 1975 كه‌ به‌ناوی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائر ناوزه‌دكرا، توانی له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێكدا جارێكی تر خه‌باتی چه‌كداری و دیبلۆماسی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و دوای راپه‌ڕین حكوومه‌تی دیكتاتۆری له‌ كوردستان پاشەكشه‌ پێبكات.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه‌ دوای راپه‌ڕین بیرۆكه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی گه‌ڵاڵه‌ و جێبه‌جێ کرد.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتی بوو ڕۆڵی به‌رچاو و مه‌زنی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌گێڕا و ده‌گێڕێ، كه‌ ئێستا پایته‌خته‌كه‌ی هه‌رێم شان له‌ شانی مه‌زنترین پایته‌خته‌كانی جیهان ده‌دات.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتی بوو كه‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌یهێشت قه‌واره‌ی هه‌رێم وه‌ك نه‌یاران ده‌یانویست به‌ ته‌واوی نه‌مێنێ و به‌خوێن و قوربانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی پاراست.
ئه‌وه‌ هه‌ر پارتیشه‌ كه‌ ده‌توانێ – ئه‌مڕۆ – له‌ به‌غدا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت و متمانەپێكراو بێت و ڕاستگۆیانه‌ نوێنه‌رانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات و سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كات.
ده‌نگده‌ری به‌ڕێز: پارتی بووه‌ و هه‌یه‌ و ده‌مێنێ، بۆیه‌ ده‌نگ به‌ به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ و ویژدانت به‌رانبه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوومان ئاسووده‌ بكه‌.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…