وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان لۆدریان گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ کرا.

کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان لۆدریان گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ کرا.
ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ پتەوکردنی پێوەندی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانە و فەڕەنسا بەو دەوڵەتە ناسراوە لە ئاستی جیهاندا کە دۆستی هەرێمی کوردستانە و لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دا، فەڕەنسا یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە رۆڵی کاریگەری هەبوو لە شکاندنی گەمارۆی دیپلۆماسی لەسەر هەرێمی کوردستان.
بڕیارە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژ…