وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان ئیڤ لودریان سبەی پێنجشەممە دەگاتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێر دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات و پێکەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.

دواتریش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

سەرەتای ئەمساڵ، میدیاکانی فەرەنسا ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە مانگی حەوت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەچێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن.

ساڵی رابردووش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوووەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كازمی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌ باڵاكاندا …