سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری دەره‌وەی ئێران کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره بکرێن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و
هاوکاریی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی یه‌کجاریی تیرۆر له ناوچه‌که تاوتوێ کرا و
هه‌ردوولا هاوڕا بوون که هێشتا مه‌ترسیی تیرۆر له ئارادایه و بۆ
نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن.
نێچیرڤان بارزانی دووباره سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ ئه‌و
هاوکارییانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستانی کردووه و
جه‌ختی له گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا زه‌ریف خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ
به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا نیشان دا و هیوای
خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواری بازرگانی، کولتووری،
کشتوکاڵی، زانستی و بواره‌کانی دیکه‌دا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌که
به‌گشتی، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.