ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی سووتاندنی كتێبخانەی گشتیی پیرەمەگروون بڵاوكردەوە و رای گەیاند تاوانەكە لەلایەن دەستی گێرەشێوێنەوە ئەنجام دراوە.

لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە “لە ئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتیی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە. ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتیکردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمز و سیمبولە نەتەوەییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە”.

دووپاتیشی كردووەتەوە كە ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاری.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…