وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھۆشداری دا لە ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و رایگەیاند، بەشەكانی چاودێری چڕ پڕبوون لە تووشبووانی كۆرۆنا.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: “بەشەكانی چاودێری چڕ پڕبوون لە تووشبووانی كۆرۆنا، رۆژانە ژمارەی تووشبووان زیاد دەبێت و ھاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی تەندروستیان ناجێگیرە و ژمارەی مردوانیش تا دێ زیاتر دەبێت”.

گوتیشی: “ئێستا لە دۆخێكی خراپ و مەترسیدار داین، پێشتریش پێشبینیمان كردبوو”.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…