دوای رێككه‌وتننامەی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ته‌ل ئه‌بیب و مه‌نامه‌،یایر لاپید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ یه‌كه‌مجار به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌حرێن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، عه‌بدولـله‌تیف بن راشید زه‌ییانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، پێشوازی كردووە له‌یایر لاپید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل.

ئه‌وه‌ی بووه‌ جێی سه‌رنج ئه‌وه‌ بوو ئه‌و فڕۆكه‌یەی کە لاپیدی گه‌یانده‌ به‌حرێن جگه‌ له‌وه‌ی ئاڵای ئیسرائیل و به‌حرێنی پێوه‌ هه‌ڵواسرابوو، هه‌روه‌ها هێمای چڵه‌ زه‌یتونی له‌سه‌ر بوو و له‌سه‌ری نووسرابوو “ئاشتی، داهاتوو هاوبه‌شێتی”.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، لاپید باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ مه‌نامه‌ ده‌كاته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، واژوو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بكرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی لاپید بۆ به‌حرێن بووه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ ئه‌و وڵاته‌.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…