وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزێکی پێشمەرگە لە چیای مەتین لە دەڤەری ئامێدی کە لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید و حه‌وتی دیکەش برینداربوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌ ده‌كات، كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی عێراق، كه‌ له‌ ئه‌ركدابوون و بۆ سه‌رچیای (مه‌تین) له‌ پارێزگای دهۆك، له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپێكی چه‌كداری نا عێراقی كراونه‌ته‌ ئامانج.

وه‌زارتی به‌رگری جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمانه‌، بۆیه‌ هێرشكردنه‌سه‌ریان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه‌.

دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ر خوێن و ئاسایشی عێراق سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.

سه‌ره‌خۆشی به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج شه‌هیده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای باڵاده‌ست سه‌بووری كه‌سوكاریان بدات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كان، به‌ هه‌موو شێوه‌ و ناوه‌كانیانه‌وه‌، به‌رپرسیارن له‌ سه‌روه‌ری نییشتمانی له‌ هه‌موو خاكی عێراق، بۆیه‌ هێزه‌كانمان سه‌رپشك كراون بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ریان له‌ ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌روه‌شیدا، هه‌موو ده‌ردرێژیكارێكیش سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق

5ی حوزه‌یرانی 2021

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…