ئاری نانەکەلی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و تیمی بەڕێزەکەیان هەنگاوێکی پیرۆزیان نا، پەرلەمانی کوردستانیش گەڕایەوە ناو باوەشی خەڵک.
ئەوەی من بینیم لە دانیشتنی نێوان پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارە دانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێشکەش کردنی وتاری کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر بەرنامە بە دیقەت جێبەجێ کراوەکان و پرسەکانی تر، جێگای دەسخۆشیە.
هەروەها ئاراستە کردنی زیاتر لە ۳٥٠ پرسیار لەلایەن سەرجەم پەرلەمانتاران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە ئۆپۆزسیۆن و غەیرە ئۆپۆزسیۆن کە نوێنەرانی خەڵکن.
وەڵام دانەوەی پرسیارەکان بە نەفەسی درێژ و دلێکی گەورەوە لەلایەن سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و تیمی بەڕێزی یاوەریان ئەوەمان بۆ دەرکەوت زۆر لە خەمی کوردستان و خەڵک دانە، بەڵام کاتیان پێویستە تا چارەسەری هەموو گرفتەکان بکەن، پەرلەمانتاران چی پرسیار و داواکاری ڕەوای خەڵک بوو گەیاندیان، سەرۆکی حکومەت و تیمی یاوەریشی بە ڕوون و ڕاشکاوی وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان دایەوە، هەردوو لا بە ویژدانێکی ئاسوودەوە هاتنە دەر، خەڵکی کوردستانیش بینەریان بوون هەم داوا و داخوازییەکانیان گەیەندرا، هەم وەلامی موقنیع و هەندێک بەڵێنیشیان وەرگرت. بەمەش جارێکی تر دڵخۆشیتان خستەوە نێو دڵی خەڵک، کە نمونەیەکی جوانی دیموکراسی و ئازادی بیر و ڕا نیشانی ناوەوە و دەرەوە درا.
پێویستە ئەم جۆرە دانیشتنانە بەردەوام بێ و پەرەی پێ بدرێت.
دەستتان خۆش بەرەو خزمەت کردنی زیاتر، بەرەو یەکڕیزی و تەبایی.