ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەكالەت ئەو چێشتخانەیەی بەسەر كردەوە كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كرایە سەر و دووپاتی كردەوە بە زووترین كات تەقەكەرەكان دەستگیر دەكرێن.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە دوای ئەوەی کاتژمێر 2:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر، چوار کەس بەهۆی نەمانی خواردنەوە، بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ، چێشتخانەکە و چەند چێشتخانەیەکی تەنیشتیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائمقامی ناوەندیی هەولێر شوێنی ڕووداوەکەیان بەسەر کردەوە.

پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، دڵنیایی دایە خاوەنی چێشخانەکان و کرێکاران و سەرجەم ئەو کاسبکارانەی لەو شوێنەدا کار دەکەن، کە تاوانباران و دەرچووان لە یاسا بە زووترین کات دەستگیر دەکرێن و ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

ئاماژەشی بەوە داوە كە ڕێگە نادەن ئەو تاوانبارانە لە دەست یاسا ڕزگاریان بێت کە بەم شێوەیە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک، ئارامی و ئاسایشی شار بشێوێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان

د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له ١٩٩١/٣/٥ گ…