گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ملیۆنێك و (800) هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له ژێر فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن و ئاماده‌ن بۆ راوه‌دوونانی “ده‌رچووان له یاسا”.
لیوا “یه‌حیا ره‌سووڵ”، رایگه‌یاند، ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقن، كه سه‌رۆك وه‌زیران “مسته‌فا كازمی”، فه‌رمانداری ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌ی له به‌غدا هاتوونه‌ته ئاراوه، میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، شاندێكی باڵای عێراق، سه‌ردانی ئێرانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گرنگ، كه نزیكه له تارانه‌وه، په‌یامی به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێته تاران و باسی ئه‌وه ده‌كات، كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه له خودی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر جۆره پێكدادانێك له نێوان هێزه ره‌سمییه‌كان و ئه‌و میلیشیایانه بێته ئاراوه، به پله‌ی یه‌كه‌م ئێران لێی زیانمه‌ند ده‌بێت.
میلیشیاكانی “عه‌سائیب” هه‌ڕه‌شه‌یان له “مسته‌فا كازمی” سه‌رۆك وه‌زیران كردبوو، ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، “هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا” له ده‌ست سزای میلیشیاكان نای پارێزن.
K24