كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له سێ لاوه، ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌كی كڵاشینكۆف بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكه به‌كار هاتووه و بكه‌رانی هێرشه‌كه دیار نین.
له‌و باره‌یه‌وه، “سەید رێبوار”، بەرپرسی لقی (19)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ بە “كوردستان24″ی راگه‌یاند، کاتژمێر (6:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە.
گوتیشی: چەند خوله‌كێك پێکدادان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێک نەبووە، تا ئێستا زانیاری نیە تەقەکارەکان کێن، چاوەڕوانین هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بکەن.