خەبات: پەریهان عومەر:- وریا حسن خورشید لە دایکبووی قەزای کفریە لەساڵی ١٩٨٨، یەکەم کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی٢٠٠٢خاوەنی نزیکەی سی کاری شانۆیە چ وەک دەرهێنەر چ وەک ئەکتەر، بەشداری چەندین کورتە فیلمدا کردووە، چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات بەدەست هێناوە، خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەرە لە ڤیستیڤاڵی قەزاکان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە تازەترین کاریدا بەشداری کردنە لە درامای بەختەباران.

هونەرمەند وریا حسن لەبارەی ئێستای هونەری کوردی بۆ خەبات گوتی: هونەر بەگشتی لەئێستایە پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە بەڵام ئەگەر دراماو شانۆ باس بکەین جیاوازییەک دەبینین بەداخەوە ئێستا دراما تەنها لەڕوی تەکنیک و ئاکتینگەوە پێشکەوتووە ، هەڵبەت ئەویش تا ڕادەیەکی کەم چونکە ستایلی دراما بیانییەکان بەتایبەتی درامای تورکی هەموو چەمکێکی درامای کوردی داپۆشیوە ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری بەدەرەجەی یەک و میدیای کوردی چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە سانسۆر بکەنە سەر خودی ئەو کەناڵانە بەپێی سیستەمێکی دیاری کراو هەنگاو بنێن تاوەکو ئەو سیستەمە ڕەسەنایەتی و کلتوری کوردی پارێزراو ببێت و ڕەنگدانەوەی هەبێ لەناو درامای کوردیدا.

هەروەهاسەبارەت بە شانۆ دڵخۆشم لە ئێستایە شانۆ لەچاو ساڵانی ڕابردوو تاقەی جوانی هەیە چ وەک دەرهێنەر چ وەک ئەکتەر هەڵبەت شانۆ لەساڵانی ڕابردوو کاریگەری و هەنگاوی جدی ناوە ماندوبونی هونەرمەندانی شانۆکار نادیدە ناگرین چونکە ئێستاش هەندێ شانۆی ئەو سەردەمە لە بیرو خەیاڵی بینەرەکانی خۆی ماوە کەواتا ئەتوانین بڵێین شانۆ لە دروست بوونی و هاتنیەوە بۆ ناو کورد کاریگەری خۆی هەبووە، ئەو تاقەتەی کە ئێستا هەیە زۆربەیان ئەو بەرهەمانەیان کە پێشکەش دەکەن و بەرکەوتەت دەبێ لەگەڵیان هەست دەکەی بەرهەمەکەی لە ئاگایی خودی دەرهێنەرەکەوەیە یان ئەکتەرەکەوەیە بەرهەم هاتووە واتا تەنها بۆچونی دەرهێنەر نیە،پشت بە میتۆتە جیهانییەکان دەبەستن ئەمانەش جێگەی دڵخۆشین.

لە پرسیاری ئەوەی تا چەند لەو ڕۆڵەی خۆت ڕازیت لە درامای بەختەباران؟ هونەرمەند وریا دەڵێت :لای بینەری دراماکەیە وەکو بۆچونی خۆمیش لە زۆرینەی ڕازیم ئەوەشی کە دەمێنێتەوە ڕەنگە خۆمیش کۆمێنتم هەبێت لەسەری ،ڕاستگۆی لە پیشەکەت خاڵێکی جوانی سەرکەوتنە.

ئایا درامای بەختەباران تۆی بە خەڵک ناساند؟ لەناو هونەرمەندان جەماوەر ناسراوم بەڵام لەدرامای بەختە باران ئێستا ئەو سنورانەی تێپەڕاندووە هیوادارم بتوانم لەداهاتوو خزمەتی باشتر بە کۆمەڵگای کوردی بکەین هەمومان لەڕێگەی پیشەی خۆمانەوە خزمەت بکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئیسلامی سیاسی و دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی

د.ســامان سـۆرانی هەرچەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستیمان بە دووبارە داڕشتنەوەی بەرنا…