ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی كورد مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌لی شاكر به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/12/2020، مامۆستا ( محه‌ممه‌د عه‌لی شاكر) هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی كورد له ته‌مه‌نی 74 ساڵاندا و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌لی شاكر، برای هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌حموود عه‌زیز شاكره، كه پێش 50 ساڵ كاروانی هونه‌ریی ده‌ست پێ كردووه و سه‌دان ئاوازی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد داناوه.
محه‌ممه‌د عه‌لی شاكر، كاری ئاماده‌كردن و ئاوازدانانی بۆ 270 گۆرانی داناوه و خۆشی خاوه‌نی 30 گۆرانییه.
ئه‌و ئاوازدانه‌ره‌ی كورد لە ساڵی ١٩٤٦ لە گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و زمانی ئینگلیزی لە حەلەب خوێندووە، هاوکات لە ساڵی ١٩٦٨ چۆتە سەرێ کانی و مامۆستا بووە، له پای كاره هونه‌رییه‌كانیدا، چه‌ندان جار خه‌ڵاتی پێ دراوه و رێزی لێ گیراوه.
-
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژ… -
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی… -
977 كه‌سی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆڕۆنابوون و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: له24 كاتژمێری رابردوودا977 كه‌سی د…
لێدوانێك بنووسه
بابه‌تی تر
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژ…