هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ میانی وتووێژێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی كادیر و داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: هیچ كه‌سێك داوای مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ ئێمه‌ نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ و گردبونه‌وه‌یه‌ك، وه‌ داموده‌زگاكانی ئاسایش له‌و چوارچێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری به‌ندكراوه‌كانیش ئێستا ئازادن، وه‌ ئه‌وانی تریش ئه‌گه‌ر مابێتنه‌وه‌ ئێمه‌ به‌گه‌رمی له‌سه‌ر خه‌تین تا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێت.

 پارێزگاری سلێمانی ده‌شڵێت: وه‌ك ده‌زانرێت بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئێستا به‌ بارودۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ پێویستیان به‌ ئیداره‌دانه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه‌ نه‌ك ڕێگری كردن بێت له‌ ئازادی چالاكی سیاسی و ڕاده‌ربڕین.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردوو مه‌ترسی هه‌بوو دۆخی سلێمانی وه‌ك حه‌له‌ب و كه‌ركوك و شه‌نگال و عه‌فرینی لێبێت، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی خه‌ڵك و داموده‌زگا ئه‌منی و حكومیه‌كان ئه‌و دۆخه‌ ئیداره‌درا، وه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، وه‌ ئێستاش و هه‌موو كات مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆخی سلێمانی وه‌ك عه‌فرین و كه‌ركوك و شه‌نگال و حه‌له‌بی لێبێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باش نه‌درێت، وه‌ هه‌ر بستێكی كوردستان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی وه‌ك “ڕۆژئاوا”ی لبێت ئه‌گه‌ر خه‌می پرسه‌ نیشتمانیه‌كانی تێدا نه‌خورێت و ئیداره‌یه‌كی باشی تێدا نه‌نرێت، بۆیه‌ كه‌ حكومه‌تی خه‌ڵك و هاوڵاتیمان دروست كردووه‌ سه‌روه‌ری یاسامان په‌یڕه‌وكردووه‌ پێویسته‌ پشتیوانی بكرێین.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌شڵێت: دۆخی كوردستان ئێستا له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌، كێش پێی وایه‌ له‌سلێمانی دۆخه‌كه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه‌ ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته‌ هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، ئه‌و كه‌ناڵانه‌شی پێیان وایه‌ ڕێگریكردن له‌ “فیلم” ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه‌ له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه‌ په‌خش بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژ…