خه‌بات: رۆشناعه‌لی:- ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك له‌ قوتابخانه‌ هاوبه‌شه‌كانی سابیس وانه‌ ناخوێنن و ده‌وامی قوتابخانه‌كانیش بۆ چه‌ند كاژێریك كوتكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مامۆستاكانی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیاده‌ی كاژێره‌كانی ده‌وام وه‌ریده‌گرن ،له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیش به‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات جه‌سام مشیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی بنه‌ره‌تی و باخچه‌كانی منداڵان له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌وه‌ بۆ خه‌بات وتی: ئێستا خه‌ریكی رێكاره‌ كارگێڕیه‌كانین و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن مامۆستاكان مانگانه‌ مووچه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه‌ ،به‌ڵام زیاده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ وه‌ریده‌گرن له‌به‌رامبه‌ر زیاده‌ی كاته‌كانی ده‌وام كردنیان، خۆشبه‌ختانه‌ ره‌زامه‌ندی دراوه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆبه‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی هه‌ردوو ساڵی 2020-2021.

ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی كه‌ گوایه‌ هاوبه‌شی له‌گه ڵ كۆمپانیای سابیس نامێنێ و ده‌خرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ ره‌تی كرده‌وه‌ وله‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: قوتابخانه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ قوتابخانه‌كه‌ به‌پێی ستانداردی نێو ده‌وڵه‌تییه‌ ،جگه‌ له‌وه‌ی گرێبه‌ستێك هه‌یه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیای سابیس ئێمه‌ خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی ئه‌و گرێبه‌سته‌ین و له‌ ئایندنیه‌كی نزیكدا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن.

بابه‌تی تر

یارییەكی دۆستانە هونەرمەندانی شاری هەولێر كۆدەكاتەوە

خەبات: هاوكار كەلهوری:- لە یاریگای بچووكراوی شەهید فرەنسۆ هەریری، یارییەكی دۆستانەی تۆپی پ…