به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای كرد سزای سه‌رپێچی ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته‌ و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن زیاد بكرێت بۆ 100 هه‌زار دیناری عێراقی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕێنماییه‌كی نوێی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارێزگاكان كرد سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته‌ و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر شوفێرێك ئه‌م سه‌رپێچییه‌ بكات سزای 100 هه‌زار دیناری بۆ تۆمار ده‌كرێت.

ڕێنماییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دوێنێ سێشه‌م ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه‌ و ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ تایبه‌تیش له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دیارده‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌تانه‌ی كه‌ كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی شوفێرانی ته‌كسی.

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…