واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند کە لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، 13 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.

واین مارۆتۆ تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: “لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 13 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە”.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگریی لە سێ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…