رێکخراوی نێودەوڵەتیی هۆڵەندی بۆ ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاشتیی جیهانی، خەڵاتی “کەسایەتی ساڵ”ـی بەخشییە نەسیر شەممە هونەرمەندی دیاری کورد.

وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی، ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتەکە پیرۆزبایی لە نەسیر شەممە کردووە، کە هەموو هەوڵێک لە پێناو هونەر، ئاشتی و مرۆڤایەتی دەدات.

نەسیر شەممە لە 1963 لە شاری کوت لە عێڕاق لە دایکبووە و خۆی خەڵکی خانەقینی باشووری کوردستانە و ناوبانگییەکی جیهانی هەیە، خاوەنی ماڵی عودە لە چەند وڵاتێکی عەرەبی کە فێرگەیەکی تایبەتە بە فێرکردنی ژەنینی ئامێری عود.

شەممە تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی جیهانی و هەرێمی لە بواری ژەنینی عود وەرگرتووە، هەروەها دەیان جار داهاتی کۆنسێرتەکانی لە کاری خێرخوازی خەرج کردووە و لە سەرانسەری جیهانیش کۆنسێرتی بە تەنیا و بەهاوبەشی سازکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…