بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەی رزگاری هیچ كێشەیەكی كەمی ئۆكسجینی نییە و دڵنیاییش دەدات كە كارمەندان و پزیشكان بەردەوام كاردەكەن بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی.
تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، دووبارە بابەتی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری بە هەڵە باسی لێوەدەكرێت و دڵنیاییش دەدات كە هیچ كێشەیەكی لەو جۆرە بوونی نییە.
دەقی راگەیەندراوەكەی تەندروستی هەولێر:
بەداخەوە دەبینین دووبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهەڵەباسی لێوەدەکرێت. هەموو لایەك دڵنیادەکەینەوە بە هیچ شێوەیەك ئەم کێشەیە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی.
هیوادارین هەموولایەك پابەندی ڕێنماییەکان بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر