ئەو كەسانەی‮ ‬زۆر شیرینی‮ ‬دەخۆن زیاتر دووچاری‮ ‬نەخۆشییەكانی‮ ‬دڵ و شەكری‮ ‬پلە دوو و نەخۆشیی‮ ‬شێرپەنجە دەبن،‮ ‬بەڵام ئەگەر هەیە تەنها شەكر بەرپرس نەبێت لەو نەخۆشییانە‮. ‬پێگەی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬بی‮ ‬بی‮ ‬سی‮ ‬فیوچەر‮ ‬شیكاری‮ ‬بۆ ئەنجامی‮ ‬لێكۆڵینەوەیەك لەم بوارەدا كردووە‮.

ئەگەری‮ ‬باوەڕكردن زۆر قوڕسە بەوەی‮ ‬كە مرۆڤ چەندین ساڵ پێش ئێستا تەنها بۆ ماوەی‮ ‬چەند مانگێك بە درێژایی‮ ‬ساڵ شەكری‮ ‬بەدەست دەكەوت،‮ ‬لە راستیدا تەنها لە كاتی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬میوە شەكر دەست دەكەوت‮. ‬پێش80 ‮ ‬هەزار ساڵ مرۆڤ لەسەر گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬دا پشتیان بە راوكردن و خواردنی‮ ‬میوە لە كاتی‮ ‬نادیار دەبەست بەوەش ركابەریان لەگەڵ باڵندەكان دەكرد‮.

‬ئێستا بە درێژایی‮ ‬رۆژەكانی‮ ‬ساڵ شەكرمان دەستدەكەوێت و بە رێگای‮ ‬زۆر ئاسانتر،‮ ‬بەڵام زۆر جار بەها خۆراكییەكەی‮ ‬كەمترە وەك ئەوەی‮ ‬لە خواردنەوەی‮ ‬خواردنەوە گازییەكان وەك نموونە‮. ‬هەموومان لەو باوڕە داین كە ئەو بڕە شەكرەی‮ ‬دەیخۆین كەمتر سوودی‮ ‬هەیە لەوەی‮ ‬باپیرانمان لە دێر زەمانەوە دەیانخوارد،‮ ‬ئێستا شەكر بۆتە دوژمنی‮ ‬یەكەم بۆ تەندروستی‮ ‬گشتی،‮ ‬ئەگەر هەیە ئەوە بێتە هۆی‮ ‬دووركەوتنەوە لە هەندێك لە خۆراكە پێویستەكانی‮ ‬ئەو رۆژگارەدا‮.‬

بابه‌تی تر

رۆناڵدۆ: هیچ شتێك ئەستەم نییە و تاكۆتایی دەجەنگین

خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا،…