نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق- یۆنامی لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی بەغدا و سووتانی ئاڵای کوردستان و هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەردەبرێت.

یۆنامی نووسیویەتی، ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان لەبارەی سووتانی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری تووندووتیژی و ئیستیفساز کردن هەرگیز چارەسەر نییە بۆ هەر ناڕەزاییەک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیریی و دانووستانە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…