بەپێی ڕاپۆرتێكی نوێی نێودەوڵەتی، 90%ی خەڵکی سووریا لە هەژاریدا دەژین و بەشی هەرە زۆریان پێداویستیی سەرەتاییان پێ ناگات.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی نوێی لەسەر بڵابوونەوەی هەژاری لە سووریا بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە بارودۆخێكی ئابووریی سەخت ڕووبەڕووی وڵاتی سووریا بووەتەوە و ئێستا 90%ی هاووڵاتیانی سووریا لە دۆخی هەژاریدا دەژین و 60%یش خۆراكی تەندروستیان پێ ناگات.

ڕاپۆرتەكە لە ماڵپەڕی عەرەبیی (ئەلبوابە)دا بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، ڕایگەیاندووە كە نزیكەی نۆ ملیۆن هاووڵاتیی سووری لە هەندێ ناوچەی سووریا هیچ خزمەتگوازییەكی حكوومەتیان پێ ناگات. هەروەها نزیكەی شەش ملیۆن هاووڵاتیی سوورییش پێداویستییە سەرەتاییەكانیان پێ ناگات .

گوتیرێس دەشڵێت: ”ڕاپۆرتەكەی لەسەر بنەمای زانیاریی نەتەوە یەكگرتووەكان و لێدوانی دەزگا مرۆییەكان و هاوبەشەكان و كۆبوونەوەكانی دیمەشق داڕشتووە”.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…