ئەمڕۆ شەممە ٦\٢\٢٠٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییی بیست و حەوتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی لە بەڕێزیان و سەرکردایەتی و ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باسی لە کاروانی خزمەت و خەباتی یەکگرتوو و کرد و جەختی لە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک لایەنێکی گرنگ لە پرۆسەی سیاسی و لە ژیانی پەرلەمانیدا له‌ هه‌رێمی کوردستان کردەوه‌.

لای خۆیەوە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایییان لە یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا کرد و هەردوولا داکۆکییان لە پێویستی و گرنگیی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…