نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ 28/10/2018، پێشوازی لە خاتوو ئەلیزابێتا ترینتا، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و شاندێكی یاوەری كرد، كە لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، كۆنسووڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە پلەدارانی سەربازی پێك هاتبوو.

لە كۆبوونەوەیەكدا، وێڕای خۆشحاڵی، خاتوو ترینتا سوپاسی حكوومەت و پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانی كرد كە بوێرانە ڕووبەڕووی مەترسی داعش بوونەوە و بەردەوامیی هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە، هەروەها سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی حكوومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندارەكانی بۆ هێزە ئیتاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنداوی مووسڵ كرد كە لەلایەن كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیەوە نۆژەن دەكرێتەوە.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژی داعش و لە كاتە سەختەكاندا، ستاییشی سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیای كرد كە لەو كاتانەدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها سوپاسی ئیتاڵیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكانیان بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی مووسڵ و پاراستنی عێراق لە مەترسییەكی گەورە. بەڕێزیان جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هاوكاری و ئاسانكارییەك نیشان دا.

تاوتووكردنی دواپێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هەردوو كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …