نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌ و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…