له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی  چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆ بووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووى عێراق بە شێوه‌یه‌ك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا ـ هه‌ولێردا بێت، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى بەشداریی كارای لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان لە به‌ڕێوه‌بردنى دەوڵەت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو بە بنەمای پتەو بۆ بەدیهێنانی هاوبەشیی نیشتمانی كرایه‌وه‌ و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كه‌ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتەكان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌، دووپات كرایه‌وه‌‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…