ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 20/1/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبووى دايكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هە…