ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا سەرەخۆشی لە د. كنيازێ ميرزۆيێڤ ئهكاديميسيهنى ناودار و كه‌سايه‌تيى ديارى كورد له كازاخستان بەهۆی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د ئيبراهيم ميرۆزيێڤی برای کرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ ميرزۆيێڤ و خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى هه‌موو لايه‌ك بداته‌وه.