له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆنسووڵی ئیمارات جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/10/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕاشد ئه‌لمه‌نسووری، كۆنسووڵی گشتیی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا ئه‌لمه‌نسووری سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له سه‌رخستنی كار و چالاكییه‌كانی كه بوونه هۆكاری پته‌وبوونی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێز ئه‌لمه‌نسووری له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له ساڵانی سه‌ختى ڕابردوودا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاری نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات ده‌كات و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ كونسولی نوێی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان، نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.