ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته‌ ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، پێشوازی لێکرا.

به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، سبه‌ى شه‌ممه‌ 12/6/2021 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…