نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى قوربان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن.

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عیراق و جیهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیرى و خۆشى بهێنێت، كۆتایى به‌ ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ژیان ئاسایى ببێته‌وه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له‌ دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌موومان به‌ تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه‌ په‌یام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌یى و پێكهاتنه‌وه‌ و گه‌ردن ئازادى بكه‌ینه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وایى و هه‌موومان پێكه‌وه‌ یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر‌ بۆ كوردستان هاریکار بین‌.

داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له‌ هه‌مووتان پیرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/19

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…