نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ڕه‌وه‌ندی کوردستانی دانیشتوی به‌ڕیتانیا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شتی کوردستان دابنێن ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم جێبه‌جێ بكه‌ن.

به‌پێویستی ده‌زانین سه‌رنجی هاونیشتمانیانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی دانیشتوی به‌ڕیتانیا ڕابکێشین بۆ به‌یانی ژماره‌ 57 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ڕێگریکردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و له‌ پێناو ئاسایشی ته‌ندرووستی که‌ تێیدا بڕیاریداوه به‌ قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ ووڵاتان له‌وانه‌ش ووڵاتی به‌ڕیتانیا.‌

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کەوا ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە بە ڕەچەڵەك عیراقین و هەڵگری پاسەپۆڕت یان تڕاڤڵ دۆکیومەنیتی بیانین و بە نیازن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن کە لەگەڵ گەیشتنیان 14 ڕۆژ کەڕەنتین دەکرێن لەو شوێنانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشانی کردوون و کەڕەنتینکردنەکە لەسەر ئەرکی هاووڵاتیان خۆیان ده‌بێت.

بۆیه‌ تکایه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شتی کوردستان دابنێن ڕه‌چاوی ئاگادارییه‌کان و بڕیاره‌ نوێیه‌کان بکه‌ن.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە بەریتانیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان لە چێشتخانەكەی شاری هەولێر كردبوو ده‌ستگیركران

ئەو چه‌كدارانه‌ی بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی به‌هۆی نه‌مانی خواردنی سه‌روپێ، تەقەیان لەچێشتخانە…