شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد عەلی عەبدوڵا ناسراوە بە (ع. ع. شەونم)، شەوی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شەونم یەکێکە لە شاعیرە شارەزا و ئەدیبە بەتواناکانی کورد و یەکێک لە مامۆستایانی بواری پەروەردە و فێرکردن بووە و ئەم شاعیرە لە ساڵی 1929 لە هەڵەبجە لەدایک بووە.
کەسێکی دیار و بە ئاگایە لە ئەدەبی کوردیدا، شەونم تەنها شاعیر نەبووە، بەڵکوو کەسێکی دەنگخۆش و ئاوازدانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی بووە.
ع.ع. شەونم، ساڵی 1925 لەگەڕەكی پادشای هەڵەبجە لەدایكبووە.
ساڵی 1942 نازناوی (ع.ع. شەونم)ی بۆ خۆی هەڵبژاردو یەكەم شیعری بەناوی ( ئەی دڵ بەهارە) لەساڵی 1943 لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوكرایەوە.
ع. ع. شەونم، خاوەنی شیعری ( جەژنە جەژنی كوردستانە… جەژنی نەورۆزە) كەلەساڵی 1962 وە گوێی كوردانی پێ ئاشنابووە، هەر خۆشی ئاوازی بۆ داناوەو لەلایەن هونەرمەند ” حەمەساڵح دیلان” ووتراوە .