نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەواڵێك رەتدەكاتەوە، كە خراوەتە پاڵی و تێیدا هەندێك لە میدیا كوردییەكان لەسەر زاری بەختیار شاوەیسی پەرلەمانتار بڵاویانكردووەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسینگه‌ی حه‌لبووسی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هیچ لێدوانێكی لەو شێوەیەی نەداوە، هەم لێدوانەكە و هەم بڵاوكراوەی میدیاكانیش سەرلەبەری هەڵبەستراون و دوورن لە راستییەوە.
ئه‌و هه‌واڵه‌ی نووسینگه‌ی حه‌لبووسی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتار به‌ختیار شاوه‌یس بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه وه‌ڵامی په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام نووسینگه‌كه‌ی به هه‌موو شێوەیەك ره‌تیده‌كاته‌وه كه حه‌لبووسی هیچ په‌یامێكی هه‌بووبێت و وه‌ڵامی سه‌رۆك بارزانی دابێته‌وه.