لە ماوەی 7 رۆژدا نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و  بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی 7 رۆژ ، واتە لە 25 ی مانگ تاوه‌کو 31ـ12ـ2021  نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، کە بەم شێوە بووە:

هەولێر :حه‌فتاو شه‌ش هه‌زارو 550 گه‌شتیار .
سلێمانی : سی و یه‌ك هه‌زارو 614 گه‌شتیار .
دهۆک : سی و هه‌شت هه‌زارو 734 گه‌شتیار  .
کۆی گشتی ئه‌وانه‌ی لە ماوەی 7 رۆژدا سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ گه‌یشتۆته‌ 146 هه‌زارو 898 گه‌شتیار .

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…