بەهۆی دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا و زیادبوونی خواست، نرخی نەوت بە رێژەی 1.2٪ بەرزبووەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، لە بازاڕەکانی جیهان بە 59 دۆلار و 98 سەنتە.

بەهۆی کەمبوونەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و  بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە. هەروەها سەرماکەی ئەمەریکا کە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “…