لە دوای 24ی مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە، بۆ یەکەم جار نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.20% بۆ 57 دۆلار و 26 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 1.07% بۆ 53 دۆلار و 78 سەنت بەرزبووەوە.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی بەسڕە بۆ سەرووی 58 دۆلار و 20 سەنت بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ گەشبینییەکان بۆ خواستی جیهانی و هەوڵەکانی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بۆ ماوەی دوو رۆژ کۆبوونەوەیەکی چڕیان ئەنجامدا، رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، تەنیا رووسیا و کازاخستان نەبن کە دەرفەتیان پێدرا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ مانگەکانی شوبات و ئادار بەرزبکەنەوە و لە بەرامبەردا سعوودیە و هەندێك وڵاتی دیکە بڕیاریاندا خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنان دابەزێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ هه‌رێمى كوردستان 256 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 7/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى…