ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 56 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

دوای بڕیاره‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی سعوودیه‌ كه‌ له‌ مانگه‌كانی شوبات و ئاداردا خۆبه‌خشانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی دیكه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام به‌رزبێته‌وه‌و ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 56 دۆلارو 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI له‌هه‌مانكاتدا به‌ 52 دۆلار و 72 سه‌نت فرۆشرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە

بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەو…