مەسروور بارزانی لە پەیامیدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر رایگەیاند، مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخ  و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.

براتان
مەسروور بارزانی
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…