سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ زۆر نیگەرانه‌ لە بارودۆخی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان، باشکردنی بارودۆخیان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە له‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…