مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی رێوڕەسمی کردنەوەی سایلۆی کەلار وتارێک پێشکەش دەکات.

پوخته‌ی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

– گه‌رمیان پشكی زێڕی به‌ركه‌وتووه‌ له‌ قوربانیدان و به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده‌ و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال بووه‌ته‌وه‌.

– ئه‌ركی هه‌موومانه‌ خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كان بكه‌ین.

– ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ ستراتیژی حكومه‌ت بۆ درووستكردنی ژێرخانی ئابووری له‌ كوردستاندا.

– ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم دابین ده‌كات و ده‌بێته‌ ژێر خان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له‌ كوردستاندا.

– ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ پێشبكه‌وێت پیشه‌سازی و بازرگانیش ده‌بووژێته‌وه‌.

– ستراتیژی حكومه‌ت بنیاتنانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌.

– گه‌رمیان هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ كوردستان.

– خۆڕاگری خه‌ڵكی گه‌رمیان وایكردووه‌ هه‌موومان پێتان سه‌ربه‌رز بین و خۆمان به‌ قه‌رزاری ئێوه‌ بزانین.

– له‌ سه‌رتاوه‌ 126 ملیار دینارمان بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و ستراتیژی له‌ گه‌رمیان ته‌رخان كردووه‌.

– چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه‌ ئه‌وانیش رێگه‌ی كه‌لار – كفری و كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخانه‌ و هیوادارم به‌ زوویی ته‌واو بكرێن.

– 16 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ 19 پڕۆژه‌ی دیكه‌ خه‌رج ده‌كه‌ین.

– ئێمه‌ هه‌رچی بكه‌ین بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌مه‌. چونكه‌ گه‌رمیان به‌ گشتیی دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین.

– گوێم له‌ داواكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان گرتووه‌ و زۆر له‌ كه‌موكورتییه‌كان خزمه‌تگوزاری زۆر بنه‌ڕه‌تین، ئه‌وه‌ی پرسیاره‌ بۆچی تا ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ خه‌ڵك.

– ئێمه‌ هه‌موومان فه‌رمانبه‌رین، هیچ منه‌تێكی تێدا نییه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ خه‌می خه‌ڵكی خۆمانه‌وه‌ بێین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.

– هیوادارم هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ حكومه‌تدان له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان بن و ئه‌ركه‌كانیان به‌ جددی جێبه‌جێ بكه‌ن.

– هه‌ندێك له‌ داواكارییه‌كان یاسایین، وه‌كو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیار  له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی له‌ رووی ئیداره‌وه‌ سه‌ر به‌ گه‌رمیانن و وه‌ك یاسا سه‌ر به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌ت و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه‌ به‌غدا، به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ به‌ جددی له‌ خه‌می ئازار و به‌دیهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بن.

– حكومه‌ت له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌یه‌ و سه‌رتاسه‌رییه‌. به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته‌ بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته‌ ده‌ست.

– له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. ئه‌مه‌ سه‌روه‌ریكردنی یاسایه‌ و خۆسه‌پاندن نییه‌.

– ناكرێت هیچ به‌شێك له‌ كوردستان بمێنێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات.

– هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك رێكبخرێن و حكومه‌ت بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و سنوورانه‌ بكات و داهاتیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه‌.

– هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ گه‌رمیان بێناز نه‌مێنێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ی گه‌رمیان بێناز بووه‌، ئه‌ركی قورستر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆمان كه‌ زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین.

– ئه‌وه‌ی له‌ توانای حكومه‌تدا بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

– به‌شێكی زۆری مافه‌كانی ئێوه‌ له‌ به‌غدا پێشێلكراون و پێویسته‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.

– من نه‌هاتووم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هاتووم خزمه‌تتان بكه‌م

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…