خەبات: سولین سلێمان:- خۆرخی مێندێز بریکاردەری کارەکانی ئەستێرەی پرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدوی ھێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد، لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کرد و گوتی: تەنھا کریستیانۆ رۆناڵدو شایەنی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی پێی زێرینە و ھیچ کەسێکیش لەو باشتر نیە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە، گوتیشی کەس بە قەد ئەو شایەنی بردنەوەی ئەو خەڵاتە نییە و ھەروەھا ھیچ گومانیش تێدا نییە کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیھانە چونکە کریس ئەوەی سەلماندووە خاوەنی 794 گۆڵە ئەو ژمارەیەش ئەوە دەسەلمێنێت کە باشترینی جیھانە لە مێژووی تۆپی پێیدا، ئەمە لە کاتێکدایە 30 یاریزان ھەڵبژێردراون بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە و ناوی کریسیش لە لیستەکەدا ھەیە کە ھەر یەک لەو یاریزانانە کێبرکێ لەسەر بردنەوەی ئەو نازناوە دەکەن.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…