ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، لە تاران موحسین فەخری زادە بە دەستڕێژی گوللە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە سێ کەس لە گروپە چەکدارەکە کوژراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی ته‌ڤه‌زیۆنی ئێرانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد هه‌ماوه‌ندی شاری تاران ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له‌ موحسن فه‌خری زاده‌، زانای بواری ئه‌تۆمی كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و زانایه‌ كوژرا و یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه‌، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه‌ بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا جگه‌ له‌ فه‌خری زاده‌ و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له‌ گروپی هێرشبه‌رانیش كوژران.

میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، فه‌خری زاده‌ یه‌كێك بوو له‌ زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان و ناوی له‌ لیستی سزادراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتبوو. پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناوی ئه‌و زایایه‌ی هێنابوو و میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش شكستی هه‌وڵێكی دیكه‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یان راگه‌یاندبوو.

وێنه‌ی شوێنی كوژرانی موحسن فه‌خری زاده‌، زانای ئه‌تۆمی ئێرانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “…