موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند هەندێك لایەن دەیانەوێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بگۆڕن بۆ ئەوەی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینە پەك بخەن.

سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی هەوڵەكانی گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كیان و حزبە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنەوە هاتە دەنگ و دووپاتی كردەوە كە نابێ دەستێوەردان لە كاروباری داوەری و دادگا بكرێ، نابێ دەستێوەردان لە ئەركیاندا بكرێ لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، ئەگەرچی هەندێك دەیانەوێ بیگۆڕن، تا ململانێی “گەورەترین كوتلە” بكەن و ڕێگری لە پێكهێنانی “حكوومەتی زۆرینە” بكەن كە لە ئاسۆدا وەدەركەوتووە.

هەروەها لەبارەی كۆمسیۆنیشەوە نووسیویەتی كە بەڕێزەوە سەیری بێگەردی و پیشەییبوونی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دەكەن، لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەوپەڕی بێگەردییەوە، دووپاتیشی لەسەر سەلامەتی ئەندامەكانی كۆمسیۆن كردەوە.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…