مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ردانێكدا بۆ گه‌رمیان لە کەلار له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان كۆبووه‌وه و لە کێشەکانی ناوچەکەی کۆڵیەوە و تاوتوێی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می كرد‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌‌ كێشه‌كانیان‌، بڕیاره‌ لە رێوڕەسمێکدا سایلۆی کەلار بکاتەوە، كه‌ به‌ گوژمەی 21 ملیار دینار دروستکراوە و توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت.

پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان، کە لە لە دروستکردنی 40 سایلۆ و 11 کارگەی بەرھەمە خۆراکییەکان پێکدێت.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…