مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به‌ توندترین شێوه‌ هه‌وڵی ترسنۆكانه‌ی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ گوندی كۆری له‌ شاری هه‌ولێر، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی گوتی: “به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان بۆ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی بۆ چه‌سپاندن و پێشخستنی دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیری له‌ وڵات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، له‌ رێگه‌ی سێ درۆنه‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق درا، كه‌ به‌ دوو درۆنی چاودێری و درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هه‌وڵه‌كه‌ جێبه‌جێ كرا و هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.

دواتریش مسته‌فا كازمی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، كه خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان سه‌لامه‌تن.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …