مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترين خيانه‌ت بوو.

له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانى نووسيويه‌تى: ‎پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له‌ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ كرا، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا رووی راسته‌قینه‌ی خیانه‌تكارانی به‌دیارخست و خاكفرۆشانی له‌ نیشتمانپه‌روه‌ران جیاكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ‎هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازان راستییه‌كان له‌بیر نه‌كه‌ن و چیتر رێگه‌ نه‌ده‌ن بۆ پۆست و پایه‌ یاری به‌ ژیان و چاره‌نووسیان بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عيراق كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/3/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، د…